بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دۆناڵد تڕەمپ رۆژی هەینی سەرباری ئەوە وتیشی : دڵنیایە ، ئەنجوومەنی پیران تاوانی لێ دور دەخاتەوە .
لەم دواییانەدا لەقاودەرێکی نەناس رایگەیاند ، تڕەمپ ئاخر و ئۆخری مانگی ژوئیە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی هاوشانی ئوکراینیی خۆی لەوی ویستبوو هەندێ زانیاری بخاتە بەر دەست کە دەتوانێ زەبر بوەشێنێ لە کەسایەتی جۆبایدن بەربژاری دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 ی ئەمریکا و خەنیمی سەرەکیی ئەو .
دەوترێ تڕەمپ پێشکەشکردنی یارمەتیی 250 میلیۆن دۆڵاریی سەربازیی بە ئۆکراینی بەستووەتەوە بە لێکۆڵنەوە لە بارەی گەندەڵیی بانگەشە بۆکراوی بایدن و کوڕەکەی .
دوای ئەم کەتنە ، پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە لێپێچینەوەی تڕەمپ بە فەرمانی نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەسپێبوو .
تا ئێستا لانیکەم 225 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داکۆکیان کردووە لە لێپێچینەوەی تڕەمپ .
پلۆسی سێشەممە 24 ی سپتامبر بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لە ئەمریکادا کەس باڵاتر لە یاسا نیە دەسپێکی فەرمیی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی لێپێچینەوە لە تڕەمپی راگەیاند .
دیموکراتەکان لەسەر ئەم باوەڕەن تا ئەمڕۆ کارەکانی سەرۆکی ئەم وڵاتە بە جددیی یاسای بنەڕەتیی ئەمریکای پێشێل کردووە .
........
340